خرید بک لینک
گه‌ڕانه‌وه
ده‌مێکه
باوه‌شم ئاوه‌ڵایه
با
که‌ناری سه‌نگه‌ره‌کانی
خسته ناو دۆله‌که
گلهیهیی له پاییز مه‌که‌ن
کانی کوێر کرده‌وه
زۆر جار هاتم
پێتان بڵێم
که‌چی ئه‌و سه‌حرایه
«با»ش
نهیئهگرتهوه
گه‌ڕاونه‌وه
منیش ئه‌ڕۆم
پێیان ئه‌ڵێم
چه‌پڵه لێده‌ن
لۆلۆ بڵێن
ئه‌م گوله‌یه
تۆقانی باڵۆنه‌کان نیه
گوێتان لێیه
ئه‌م قووم قوومه
گۆزه‌ی سه‌ر کانی نیه
له چێژوانێ بگه‌ڕێته‌وه
ئه‌م وێنه‌یه
له ناو کۆڕی
هه‌ڵپه‌ڕکه‌ی ژن هێنانا
نه‌گیراوه
چه‌پڵه لێده‌ن
لۆلۆ بکه‌ن

ڕێبوار

برچسب: نویسنده: رویا فلاح تاريخ: جمعه 27 ارديبهشت 1398 ساعت: 7:22

صفحه بندی