ئێمه له ئاسمان
خوا و فرشته و په‌پووله‌مان بینیبوو
که فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که هاتن
سه‌رمان سووڕما
ده‌مانویست سواری کۆلاره‌کان بین
ده‌مانویست
چهکمهکان دانێین
له ناو ئه‌م خاک و خۆڵه
ده‌شتێ بۆ فڕۆکه‌کان چێ بکه‌یین
ئێمه ساوه‌رمان لێنابوو
کاتێ هاتن
یه‌که‌م تۆپ
له مه‌شکه‌و
تێڕهی به‌ر ده‌رگا و
گه‌نمه کووتراو که‌وت
ئێمه له ئاسمان
به‌س خوا و فرشته و په‌پووله‌مان بینیبوو
که هاتن وامانزانی ڕۆژی له دایک بوونی خوایه
وامانزانی گروپی سروودن
که‌چی نا!
که هاتنه خوارێ
ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی ئێوارانه
لای گوڵه‌که
له خۆرمان ئه‌ڕوانی،شکا!
وامزانی لایی لایی بۆ خوا ئه‌ڵێن
که‌چی نا!
بۆ ئئمهیان سروود چڕی و
بۆ ئێمه‌یان لایی لایی وت
بۆیه هه‌موومان فڕین بۆ ئاسمان
که هاتن
نا!نا!نا!
چی ترم له یاد نیه!
ڕێبوار
برچسب:
نویسنده: رویا فلاح
تاريخ: جمعه
27 ارديبهشت
1398 ساعت: 7:22