ئێمه خۆمان کاروانێ بووین
"که‌ر" نه‌بایا،سه‌رکه‌وتبووین
له ناکاو که‌ر کردیه هه‌را
له جاشێکی باش ده‌گه‌را
له‌و لارێیە جاشه که‌ڕێ
له که‌نده‌ڵان ده‌چۆ سه‌رێ
که‌ر بینی ڕێ هه‌ورازه
ڕێگای بڕیبوو تازه
زانی له‌و ڕێیه سه‌ر ناکه‌وێ
کردیه زه‌ڕه زه‌ڕ لێره‌و له‌وێ
که‌ر زانی کێ قه‌وچه‌ی پێیه
مانی گرتبوو له‌و لاپێیه
وتی جاشه با یه‌کگرین
به‌شکم ئه‌و ڕێگه‌یه نه‌برین
جاش وتی باشه که‌ره گیان
یه‌ک ده‌گرین به دڵ و به گیان
به‌ڵام نابێ که‌س باس بکا
با نه‌ڵێن جاش ته‌رس ده‌کا
که‌ر وتی ماڵم له‌وێیه
کادێنێکه و وێنجه‌ی لێیه
به‌شی تۆم هه‌ر "کا" پێیه
سه‌ر ناکه‌وین له‌و لا ڕێیه
جاش وتی ئه‌و ڕێیه داوه
که‌س له‌و ڕێیه‌دا نه‌ماوه
وتی پێی ئافەرم جاش
وێنجه‌ت بۆ ئه‌که‌م به به‌لاش
جاش که بینی که‌ر وه‌ستاوه
له‌و ڕێگه‌ی هه‌ڵبڕاوه
ئێتر کردیه زه‌ڕه زه‌ڕ
جاشه بخۆ وێنجه‌ی ته‌ڕ
تا جاشی کرد به که‌ر
تا له‌و ڕێیه‌ی کرد به ده‌ر
وتی بزانه ئه‌ی جاشی باش
که‌س نان نادا به به‌لاش
تۆ ده‌بێ جه‌رگی خۆ بدڕی
هەڵۆ لەو شاخانە ببڕی
هه‌ر که‌سێ له‌و ڕێیه مابێ
به‌شی تۆ،"کا"و وێنجه نابێ
تازه که‌وتوویه ئه‌ر ڕێیه
ده‌بێ بتۆپی له‌و لا ڕێیه
جاش وتی باشه که‌ره گیان
به‌ڵێن بێ ده‌چمه کوێستان
ڕێگه له هه‌ڵۆیان ده‌گرم
ملی پانم لە شار دەگرم
که‌ر وتی که‌س و کارت له کوێن
پێیانبڵێ بۆ شه‌وێ بێن
ئێمه هه‌موومان مل پانین
له هاوڕێیه‌تی نازانین
که‌س و کارم بێنمه لای تۆ
تا تۆ به‌شه‌و بێیه گۆ
من بە فێڵ لە گەڵ تۆم نۆشی
ویستم بکەومە عەیش و نۆشی
ساڵی ٨۷نووسراوە
رێبوار ئاگرین
برچسب : نویسنده : alansardasht بازدید : 92