نازانم کێم

ساخت وبلاگ

کە بەیانیان لە خەو هەڵدەستم
 ماندووترم لەو کاتانەی ئێوارانە دەنووم! 
لەم نیشتمانەی خۆمدا
جێ خەوم بەڕیەک بوو
 حەسانەوەی هەتاهەتاییم دەدی
کەچی لێرە
 لەم غوربەتە
 لە  سەر قەنەفەیەک
ملم دەکەم بە سەرینێکی خوار بۆوی تازەدا
 ئاهەنگێکی  نەرم  دەگرم 
کەچی خەو نامباتەوە! 
ماندووم
لە گەنجییەتیم ماندووم! 
جارێک ویستم بە کۆڵبەری بسپێرم
چاوانم 
باری قورس و رێگەی شاخاوی و هەڵدێریان دەدی
فیشک برامبەر تەپڵی سەرم سوار کرابوو
ویستم گەنجییەتیم بە خۆم بسپێرم
 هەر وەک خۆی بیهێڵمەوە
کەچی
رۆژ بە رۆژ
بە زمانێکی" ناکوردی" 
"باز باران  و انار صد دانە یاقووت"یان لە گوێم دەخوێند 
بۆوەی  بە پایتەختی خۆیانم بسپێرن
 ناچار! 
 گەنجییەتیم بە پەنابەری سپارد
بیرەوەرییەکانم
لە نیجە نوقم بوون
خۆم دایە دەست شەپۆلە بێرەحمەکان
ئێستاش نازانم کێم... 

رێبوار ئاگرین

+ یکشنبه نهم مرداد ۱۴۰۱کات ژمێر 12:11 نووسه‌ر ریبوار ئاگرین |

کیژی نوێ...
ما را در سایت کیژی نوێ دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : alansardasht بازدید : 59 تاريخ : يکشنبه 9 بهمن 1401 ساعت: 14:40