لێرە تیشکی تاوی بە تینی لێ نییە
سێبەری گەرم و بەردە سەرینی لێنییە
هەر گەڵایەک لێرە تاوی گرتبێ
رەنگ و روخساری بەشی تۆی پێ نییە
لێرە هەرد و کێو و شاخی لێ نییە
سامی کۆسارانی پشت دێی لێ نییە
کەس نییە لێرە بە ڕنوو مردبێ
تام و چێژی بەفرەبارانی لێ نییە
لێرە سەرچاوەی کانی لێ نییە
ئەو چەم و رووبارە نازدارەی لێ نییە
کەس نییە توونگەی لە تێلیس گرتبێ
ماست و پەنیری سەر کانی لێ نییە
لێرە کازێوەی بەیانی لێ نییە
شوان و گاڕانی ئاوایی لێ نییە
دڵت دەتۆقێ بۆ شنەی بای بەیانی
دەنگی بایێ و سۆزی بێری لێ نییە
رێبوار ئاگرین
برچسب : نویسنده : alansardasht بازدید : 7