ژن

ساخت وبلاگ

قژەکانی من
ئەو مووە پیس و بۆگەنکردووی کچی
وڵاتەکەت نیین
کە بە چارشێوی سیغە داتپۆشیوون
قژەکانی من ئەو زولفانەن
تاڵ بە تاڵ نیشتمانیین
پەرچەم ئاسا با ئەیانشەکێنێتەوە
قژەکانی من
ئەو پسکە حەڵاڵە نیین
کە تۆ خەیاڵی هەوسیان لێ بکەی
قژەکانی من
ئەو تاڵە سپیانەن
یەک بە یەک
سێدارە و سەنگساری

بەر دەستی ڕەشت رەنگی گۆریوون
قژەکانی من...

+ شنبه دوم مهر ۱۴۰۱کات ژمێر 19:53 نووسه‌ر ریبوار ئاگرین |

کیژی نوێ...
ما را در سایت کیژی نوێ دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : alansardasht بازدید : 61 تاريخ : يکشنبه 9 بهمن 1401 ساعت: 14:40