دا پێم بڵێ

ساخت وبلاگ

دا پێم بڵێ
ئەو دارانە
ئەو شەقامە
ئەو کۆڵانە
ئەو باخانە
هەمووی فرۆشران؟
دە پێم بڵێ 
چۆن بوو فرۆشرا؟
کە منداڵ بووم 
زۆر دەگەڕام
لە کۆڵانان
سێوە کووڵیوە و
گوێزی فەریک بفرۆشم
زۆر دەگەڕام 
هەندێک نووقڵ و هەندێک گوڵەدان بفرۆشم
دەنگم نووسا کریار نەبوو!
دە پێم بڵێن
چیتر نابێ لە کۆڵانان
هاوار بکەم سێوەکوڵیوە! سێوە کوڵیوە!
دە پێم بڵێن
بۆم نییە بڵێم کوڵیوە گوڵەدان!
دە پێم بڵێن 
ئەو دار سێو و دارە گوێزەتان
بۆ لە من فرۆشت!؟

ڕێبوار ئاگرین
مەحەمەد ئەفەندی

+ چهارشنبه نوزدهم خرداد ۱۴۰۰کات ژمێر 7:29 نووسه‌ر ریبوار ئاگرین |

کیژی نوێ...
ما را در سایت کیژی نوێ دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : alansardasht بازدید : 129 تاريخ : سه شنبه 21 تير 1401 ساعت: 22:26