ڤالانتاین

ساخت وبلاگ

قەت نەمدەگووت رۆژێ دڵم 
شەڕی ئەو شەپۆلانە دەکات
لە ئەشق یاخیین! 
یان هیچ نەبێ
 لە کنار دەریا 
لە خۆشەویستی بۆیان دەدوێ
قەت نەمدەگووت 
بەرهەمی ئەو نیگارکێشانە
کە بە تاقی ماڵەوەم هەڵواسیبوون
دڵم بریاری دڕاندنیان دەدات
یان هیچ نەبێ دەیانگۆڕێت! 
قەت نەمدەگووت 
رۆژێک، رۆژی خۆشەویستی
دڵم خۆی دەنووسێت لە ئەشق
یان هیچ نەبێ
لە خۆی دەدوێ! 
نا نەمدەگووت
منیش دەبم بە ئاشنای خۆشەویستی
دەبم بە جیرانی، 
یان هیچ نەبێ دەبمە میوانی! 
ئەوە لە ئەشق
کە لاپەڕەو قەڵەم هەبێ
تێ نامێنێ چ بنووسێ
هیچ نەبێ دەنووسێ
رۆژی خۆشەویستی پیرۆز

رێبوار ئاگرین
 

+ دوشنبه بیست و پنجم بهمن ۱۴۰۰کات ژمێر 3:56 نووسه‌ر ریبوار ئاگرین |

کیژی نوێ...
ما را در سایت کیژی نوێ دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : alansardasht بازدید : 157 تاريخ : سه شنبه 21 تير 1401 ساعت: 22:26